![](/files/projeeeejadeee.jpg)
پارێزگاری کرماشان بۆ جێبه‌جێ‌کردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی ئابووری‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی له‌و پارێزگایه گرێبه‌ستێکی ٨٠٠٠ میلیارد تمه‌نیی له‌گه‌ڵ قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیای سه‌ر به سپای پاسداران ئیمزا کردوه.
موجته‌با نیک‌کردار، بریکاری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی پارێزگاری کرماشان له کاتی ئیمزاکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌دا گوتی که بڕیاره قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا جێبه‌جێ‌کردنی ١٨ پڕۆژه‌ی ئابووری‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه له بواری شارسازی، بێهداشت، بڕق، ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ دروستکردنی فڕۆکه‌خانه له ئاستی کرماشان‌دا بگرێته ئه‌ستۆ.
ئیمزاکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا له حاڵێک دایه که عیبادوڵلا عه‌بدوڵڵاهی؛ فه‌رمانده‌ی ئه‌و بنیاته ئابوورییه‌ی سپای پاسداران ڕۆژی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا گوتبووی که له ئێستادا قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا خه‌ریکی جێبه‌جێ‌کردنی ١٥٠ پڕۆژه‌ی زه‌به‌لاحی ئابووری له ئاستی ئێران دایه.
عه‌بدوڵلاهی که به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵی دامه‌زرانی قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا قسه ده‌کرد، گوتی ئه‌و بنیاته ئابوورییه‌ی سپای پاسداران یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کۆمپانیاکان له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌و ئیدیعای ئه‌وه‌ی کرد له بواری دروستکردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی‌و گازیش هیچ پێویستی‌یه‌کیان به وڵاتانی بیانی نییه. ئه‌و گوتی بابه‌تی هاتنی بیانی‌یه‌کان ته‌نیا بۆ دابین‌کردنی باری ماڵیی پڕۆژه‌کانه‌و له به‌شی جێبه‌جێ‌کردن‌دا نابێ بێڵین بیانی‌یه‌کان خۆیان بنوێنن. ئه‌و ئه‌مه‌شی لێ زیاد کرد که قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا له ساڵ‌دا توانای جێبه‌جێ‌کردنی بڕی ٢٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن پڕۆژه‌ی ئابووری‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆڵ‌و چالاکیی سپای پاسداران له پڕۆژه ده‌وڵه‌تی‌یه‌کان له حاڵێک‌دایه که یه‌کێک له داوای لایه‌نگران‌و ئه‌وانه‌ی له پشتی حه‌سه‌ن ڕوحانی بوون ئه‌وه بوو که دوای هه‌ڵبژێرانی بۆ سه‌رۆک‌کۆماریی ده‌ستی سپا له ئابووریی ئێران کورت کاته‌وه.