کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی زیاتر له‌ ١٠٠٠ چه‌کداری حیزبوڵلای لوبنان لە شەڕی سووریەدا

05:08 - 6 بەفرانبار 2715

بەردەوامیی‌و بەرزبوونەوەی ئاستی تێكهەڵچوونەەكان لە سووریە بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئاماری كوژراوه‌کانی حیزبوڵڵای لوبنان كە هه‌ر لە سەرەتاوە به‌ هانای هێزەكانی بەشار ئەسەده‌وه‌ چوون، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر ببێ. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ كەس لە ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا كوژراون، بەڵام ئەم گرووپە ئێستاشی لەگەڵ بێ ئاماری كوژراوه‌کانی خۆی لە شەڕی سووریەدا بڵاونەكردۆتەوە. هێندێك لە سەرچاوەكان ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوانی ئەندامانی حیزبۆڵڵای لوبنان لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا ٦ هەزار كەسن، لە حاڵێك‌دا كە ژماره‌ی كوژراوه‌کانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە شەڕ لەگەڵ ئیسراییل لە ساڵی ١٩٨٢ تا ٢٠٠٠ نزیك بە ١٢٧٦ كەسی بووه‌. مانۆڕی هێزەكانی حیزبۆڵڵای لوبنان لە ناوچەكانی قەیسەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس لە مانگی مەی ئەمساڵ‌دا نیشانەی ئامادەبوونی چالاكی ئەم گرووپە لە شەڕی سووریەو ڕاگرتنی هاوسەنگی بەرەكانی شەڕە. لەم عەمەییاتەدا كە بە هاوكاریی هێزەكانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، دژبەرانی سووریەیان ناچار كرد كە پاشەكشە بكەن. لە لایەكی دیكەوە هاوكاری‌و هاوئاهەنگیی حیزبۆڵڵای لوبنان لەگەڵ ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە تێكهەڵچوونەكانی دژە دژبەرانی سووری لە وادی ئەلبەقا، ئەدلیب، لازقیە و حەلەبی سووریە ئاستی كوژراوانی ئەم گرووپە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی کرد.