![](/files/bankemarkazeee.jpg)
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بانكی ناوه‌ندیی ئێران له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی‌دا ده‌ڵێ داهاته‌كانی نه‌وتی ئێران له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا له چاو وه‌رزی به‌هاری ساڵی پێشوو سه‌دی ٦٠ دابه‌زیوه.
ئه‌م ڕاپۆرته كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار له سایتی ڕه‌سمیی بانكی ناوه‌ندیی ئێران‌دا بڵاوكرایه‌وه، ده‌ڵێ داهاته‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له ماوه‌ی ٣ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٤ دا گه‌یشته ١٠ میلیارد‌و ٦٣٣ میلیۆن دۆلار، له حاڵێك‌دا كه ئه‌م ڕه‌قه‌مه له به‌هاری ساڵی ڕابردوودا ١٧ میلیارد و ٥٠٨ میلیۆن دۆلار بوو.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داهاتی نه‌وتی ئێران چوار ساڵ له‌وه پێش‌و له ساڵی ٩٠ سه‌رووی ١١٩ میلیارد‌و ١٤٨ میلیۆن دۆلار بووه.
دابه‌زینی سه‌دی ٦٥ی داهاته‌كانی نه‌وتی ئێران له به‌هاری ئه‌مساڵدا له حاڵێك‌دایه كه نرخی ئێستای نه‌وت له ماوه‌ی ١١ ساڵی ڕابردوودا شێوه‌ی نه‌بیندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئۆپێك، نرخی نه‌وتی ئه‌م ڕێكخراوه له به‌هاری ئه‌مساڵدا سه‌رووی 55 دۆلار بووه، به‌ڵام له دوایین به‌رۆژه‌ڤ‌كردنی نرخی نه‌وت له مانگی به‌فرانبار هه‌ر بۆشكه‌یه‌ك نه‌وت به بڕی ٣١ دۆلار فرۆشراوه.