![](/files/uraniommm.jpg)
هه‌موو پاشکه‌وتی ئۆرانیومی ئێران بۆ وڵاتی ڕووسیه گواسترایه‌وه.
هه‌واڵده‌ریی "تاس" له زمان كاربه‌ده‌ستێكی ڕووسی ڕایگه‌یاند كه عه‌مه‌لیاتی گواستنه‌وه‌ی ٨ تۆن و ٥٠٠ کیلۆ ئۆرانیومی پیتێندراوی ئێران بۆ وڵاتی ڕووسیه جێبه‌جێ بووه. ئه‌وه‌ش به‌شێك له ڕێككه‌وتنی ناوكیی نێوان ئێران و زلهێزه جیهانی‌یه‌كان بوو.
سێرگی ریابكۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه پێشتر گوتبووی كه قه‌راره هه‌ر هه‌موو پاشه‌كه‌وتی ئۆرانیومی پیتێندراوی ئێران تا كۆتایی ئه‌مساڵی زایینی بۆ ڕووسیه بگوازرێته‌وه.
به‌پێی قسه‌كانی عه‌باس عێراقچی، چاودێری جێبه‌جێ‌كاری ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌تومی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌و وڵاته قه‌راره له بڕی ئه‌م ٨ تۆن و ٥٠٠ کیلۆ ئۆرانیۆمه، ١٤٠ تۆن ئۆرانیومی خاو كه به كه‌یكی زه‌رد ناسراوه له وڵاتی ڕووسیه وه‌ربگرێ.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران‌و زلهێزه‌كان، ئێران هه‌روه‌ها ده‌بێ ژماره‌ی سانتریفیوژه چالاكه‌كانی خۆ بۆ ٦ هه‌زارو ١٠٠ سانتریفیوژی نه‌سلی یه‌كه‌م که‌م بکاته‌وه‌و چالاكیی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ته‌نیا له ناوه‌نده ئه‌تومی‌یه‌کانی نه‌ته‌نزو له ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی‌دا درێژه‌ی هه‌بێ.