کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێکخراوی هه‌واڵنێرانی‌ بێ‌سنوور: ئه‌مساڵ١١٠ ڕۆژنامه‌نووس‌ كوژراون

06:35 - 9 بەفرانبار 2715

ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی‌ بێ‌سنوور ده‌ڵێ له‌ ساڵی‌ ٢٠١٥دا ١١٠ كه‌س له‌ سۆنگه‌ی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی‌و کاری ڕاگه‌یاندن له‌ شوێنه‌ جیاجیاو مه‌ترسیداره‌كان كوژراون. ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی‌ بێ‌سنوور ده‌ڵێ تا ئێستا ٦٧ ڕۆژنامه‌نووس به‌ ده‌ستی ئانقه‌ست كوژراون‌و مه‌به‌ش له‌ ساڵی‌ ٢٠٠٥وه‌ تا ئێستا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسه‌ کوژراوه‌کان له‌ ٧٨٧ که‌س تێپه‌ڕی. له‌ نێو وڵاتانی‌ مه‌ترسیدار بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ ساڵی‌ ٢٠١٥ بۆ یه‌كه‌م جار وڵاتێكی‌ ئورووپایی وه‌ك وڵاتی‌ فه‌رانسه‌ پاش وڵاتانی‌ هیندو عێراق له‌ پله‌ی‌ سێهه‌می‌ جیهان‌دا جێی گرتوه‌. كریستێف دولوار، سكرتێری‌ گشتیی هه‌واڵنێرانی‌ بێ‌سنوور له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئێستا پێویستیی خێرامان به‌ ڕێكاری‌ ڕوون بۆ جێبه‌جێكردنی‌ مافه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌‌ گیانی‌ ڕۆژنامه‌نوسان بپارێزین. بان كی مون سكرتێری‌ گشتیی ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ ڕاپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌دا له‌باره‌ی‌ پارێزران له‌ سزاكانی‌ جینایه‌ت دژی‌ ڕۆژنامه‌نووسان هێناویه‌تی که‌ من له‌ بێ توانایی له‌ دابه‌زینی‌ به‌رده‌وام‌و ڕێژه‌ی‌ توندوتیژیی ئامانجدار زۆر نیگه‌رانم كه‌ ڕۆژنامه‌نووسانی تێ‌دا ده‌بنه‌ قوربانی.