کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاشگەزبوونەوەی كۆماری ئیسلامی لە شکایه‌ته‌که‌یان لەدژی ڕووسیە

06:41 - 10 بەفرانبار 2715

جێگری سەركۆماری ڕووسیە لە وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتەوە گوتی: كۆماری ئیسلامیی ئێران لە داهاتوویەكی نزیك‌دا پاش وەرگرتنی یەكەمین كۆمەڵەی ئێس ٣٠٠ لە ڕووسیە، سكاڵاکه‌ی لەدژی ئەم وڵاتە وه‌رده‌گرێته‌وه‌. دێمیتری ڕاگوزین، جێگری كاروباری بەرگریی سەركۆماری ڕووسیە ڕایگەیاند: موسكۆ لە ڕێگەی وتووێژو دانووستانی دوورودرێژ لەگەڵ كاربەدەستانی ئێران توانی مەسەلەی ڕادەست‌كردنی ئێس ٣٠٠ لەگەڵ ئەم وڵاتە یەكلا بكاتەوە. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە قۆناغە دوورو درێژەكانی شكایەتی ئێران لە دادگای نێودەوڵەتی‌دا ڕایگەیاند: لەم ماوەیەدا هیچ پێشكەوتنێك لە بابەت ڕادەست‌كرانی كۆمەڵە ئێس ٣٠٠ەكان بە كۆماری ئیسلامی نەهاتۆتە دی. بەڵام لە ئەنجامی وتووێژە درێژخایەن‌و دژوارەكان‌دا توانیمان ئەم كێشەیە چارەسەر بكەین. جێگری كاروباری بەرگریی سەركۆماری ڕووسیە گوتی: لە داهاتوویەكی نزیك‌دا، كۆماری ئیسلامی پاش وەرگرتنی یەكەمین كۆمەڵەی ئێس ٣٠٠ چاوپۆشیی لە سكاڵانامەی خۆی دەكا كە بە دژی ڕووسیە تۆماری كردوە. بێ گومان پاشگەز بوونەوەی ئێران لەم شكایەتەش، مەرجی ڕادەستكردنی ئێس ٣٠٠ەكان بەم وڵاتە بووە.