کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەڕەبستان پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران دەپچڕێنێ

16:14 - 14 بەفرانبار 2715

عادل ئەلجبیر، وەزیری دەرەوەی عەڕەبستانی سعوودی شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی ئێران‌دا دەپچڕێنێ‌و داوای لە بالوێز و دیپلۆماتەکانی ئێران کرد کە لە ماوی ٤٨ کاتژمێردا خاکی ئەو وڵاتە جێ بێڵن. ناوبراو هاوکات ڕایگەیاند کە هەموو دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی ئێرانیان جێ هێشتووە و لە ڕێگەی میرنشینی دوبەیەوە بەرەو ڕیاز گەڕاونەتەوە. حکومەتی پاشایەتی عەرەبستان ئەو بڕیارەی پاش هێرشی کۆمەڵێک بەسیج‌و پاسداری ئێرانی بۆ سەر بالوێزخانەو کۆنۆنسووڵگەریی وڵاتەکەی لە شارەکانی تاران و مەشهەد دا. هەرچەندە کاربەدەستە ورد درشتەکانی ئێران و لە سەرووی هەموویانەوە حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەکانی عەڕەبستانی مەحکوم کردو بەرپرسانی دەزگای قەزایی هەواڵی گیرانی ٤٠ کەسیان لەو پەیوەندییەدا ئاشكرا کرد، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان، بەرپرسانی حکومەتی تاران بە لێپرسراوی سەرەکیی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەکانی دەزانێ. هەر لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشی بەسیجییەکانی ڕژیمی تاران بۆ سەر باڵوێزخانەکانی عەرەبستان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، باڵویزی ئێرانیان بانگ کردوەو نارەزایەتیی توندی خۆیان بەرامبەر بە سووتاندنی باڵوێزخانەی عەرەبستان دەربڕی. هاوکات سەرۆکی شۆڕای هاوکاری وڵاتانی کەنداو نارەزایەتیی توندی خۆی لەو پەیوەندییەدا نیشان‌دا و بە کارێکی وەحشیانە ناوی برد. هەرچەندە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعوودی، لە سەرەتای هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامییەوە هەورازو نشوێیەکی یەکجار زۆری بە خۆیەوە بینیوە، بەڵام لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و لە دوای پڕ چەکكکردن و جوڵاندنی حوسییەکانی یەمەنەوە، ئاڵۆزییەکی زۆر کەوتە نێوان ئەو دوو وڵاتە