کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌حره‌ین جیبووتی‌و سودان پێوه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند

02:17 - 15 بەفرانبار 2715

دوای عەڕەبستان چەندین وڵای دیکەش پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێراندا پچڕاند پاش تێپەڕینی تەنیا یەک ڕۆژ بە سەر پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی عەڕەبستانی سعودی لەگەڵ ئێڕان، وڵاتانی بەحرەین، سودان و جیبووت،یش هەموو پەیوەندییە دیملۆماتییەکانی خۆیان لەگەڵ ڕژیمی تاراندا پچڕاند و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبیش ئاستی پەیوەندییەکانی هێنایە خوارەوە. عیسا الحمدانی، وەزیری ڕاگەیاندنی بەحڕەین ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بەفرانبار لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ئەو بڕیارەی وڵاتەکەی ئاشکرا کردو گوتی: ئێمە ناتوانین پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتێک دا هەبێ کە دەیان ساڵە خەریکی دەستێوەردانە لە کاروباری نێوخۆی وڵاتەکەمانو درووست کردنی ئاڵۆزیو بشێوی لە ناوچەکەدا. وڵاتی بەحرەین کە ڕێژەیەکی بەرچاو موسڵمانی شێعەی تێدا نیشتەجێن، بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو نێوانێکی خۆشی لەگەڵ حکومەتی تاراندا نەبووەو ڕێژیمی ئێران بەوە تاوانبار دەکا کە هانی شێعەکانی ئەو وڵاتە دەدا بۆ هەڵگیرساندنی شۆڕشو سەرهەڵدان دژ بە حکومەتی سوننی بەحرەین. هەرچەندە هێشتا وڵاتانی سودانو جیبوتی سەبارەت بە بڕینی پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانیان لەگەڵ ئێراندا هیچ ڕوونکردنەوە یان بەیاننامەیەکیان بڵاو نەکردۆەوە، بەڵام چاوەدێرانی سیاسی لەو بروایە دان کە کارتێکەریی عەرەبستان، وەک ڕێبەرو سەرۆکی وڵاتانی سوننە بە سەر وڵاتانی سوننی جیهاندا وای کردووە کە ئەو دوو وڵاتە ئەفیریقییەش پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێراندا بپچڕێنن.