کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری پیرانشار: ئەگەر وەزیری وزە ناتوانێ كێشەی بەرقی پیرانشار چارەسەر كا، با واز لە پۆستەكەی بێنێ

14:23 - 16 بەفرانبار 2715

نوێنەری سەردەشت‌و پیرانشار لە مەجلیس گوتی: ئەگەر بە ڕاستی وەزیری وزە ناتوانێ كێشەی بەرقی پیرانشار چارەسەر بكا، با دەست لە پۆستەكەی هەڵبگرێ. ڕەسووڵ خزری لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی "خانە ملت" وێڕای دانە بەر ڕەخنەی بێ توانایی دەوڵەت لە چارەسەری پچڕانی بەرق لە پیرانشار گوتی: مەسەلەی پچڕانی بەرق لە پیرانشار بەهۆی بارینی بەفر و باڕن بۆتە مەسەلەیەكی دایمی کە گلەیی و گازندەی خەڵكی زۆر لەسەرە، بەڵام ئەوانەی بەلای کاربەدەستانەوە گرینگ نەبوە. ئەم ناوچەی لێ كەوتۆتەوە. پچڕانی بڕق لە پیرانشار بۆتە هۆی ئەوەی کە نزیكەی سەد و پەنجا هەزار كەس لە حەشیمەتی ئەم شارە لەم وەرزە ساردەدا تووشی كێشەو گرفت بن، بەڵام وەزارەتی وزە هەوڵێكی ئەوتۆی بۆ چارەسەری ئەم گرفتە نەداوە. ڕەسووڵ خزری دەڵێ سەرەڕای پەسندكرانی ئیعتیباری ٢٠ هەزار میلیارد تمەنی بۆ چارەسەری گرفتەكانی بەشی بەرقی پیرانشار، وەك مەودای ناستانداردی دەكەلەكان، بەڵام تا ئێستاش هیچ هەنگاوێكیان بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم گرفتە هەڵنەهێناوەتەوە و ئەگەر بە ڕاستی وەزیری وزە ئەم كێشەیەی پێ چارەسەر ناكرێ با واز لە دەسەڵاتی خۆی بێنێ. خزری لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: گرفتی پچڕانی ئاو و بەرق لە پیرانشار ماوەی ٥ ساڵەو هاوكات لەگەڵ دەسپێكی وەرزی سەرما دەست پێ دەکاو لەو كاتەوە تا ئێستا هەموو ساڵێ دووبارە دەبێتەوە. شایانی باسە کە پارێزگای ورمێ سەرەڕای بوونی حەشیمەتیی ٣ میلیۆن کەسی بەڵام ئەم پارێزگایە شیركەتی دابەش‌كردنی بەرقی سەربەخۆی نییە و هێڵەكانی گواستنەوەی بەرق لە پارێزگای تەورێزەوە بۆ ئەم پارێزگایە كێشراون، ئەوە لە حاڵێك‌دایە كە پێویستە بەرهەم‌هێنان، دابەش كردن‌و گواستنەوەی بەرق بە شێوەی سەربەخۆ لەم پارێزگایەش بوونی هەبێ.