کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی چڕبوونەوەی گەمارۆكانی ئامریكا بەدژی ئێران بەهۆی تاقیكاریی مووشەكیی سپا

05:47 - 29 رەشەمه 2715

سەنای ئامریكا بەنیازە کۆمه‌ڵه‌ گەمارۆیه‌کبەدژی سپای پاسداران‌و شیركەتی فڕۆكەوانیی "ماهان"دا بسه‌پێنێ. كۆمەڵێك لە سێناتۆرەكانی حیزبی كۆماریخواز ڕایانگەیاندوە كە بەنیازن گەڵاڵەیەك بەدژی ئێران بۆ مەجلیسی سەنای ئامریكا بنێرن. بەپێی ئەم گەڵاڵەیە گەمارۆ دەخرێتە سەر سپای پاسداران‌و شیركەتی فڕۆكەوانیی ماهان. ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن ٦ سێناتۆری سەر بە حیزبی كۆماریخواز، مارك كرێك، ماركۆ رۆبیۆ، كلی ئایوت، دێن كوتس، كوری گاردنر و میچ مكانل ئیمزا كراوە. ئەم گەلاڵەیە لە لایەن سێناتۆر كلی ئایوت پێشنیار كراوە. ناوبراو و ٥ سێناتۆرەكەی دیكە كە پشتگیریی ئەم گەڵاڵەیە دەكەن ڕایانگەیاندووە كە دەوڵەتی ئۆباما بۆ سزادانی ئێران لە بابەت تاقیكارییە مووشەكییەكانەوە سەركەوتوو نەبووە. گەڵاڵەی گەمارۆ نوێیەكان بەدژی ئێران لە لایەن میچ مكانل، ڕێبەری زۆرینەی كۆماریخوازەكانی سەناوە پشتگیری دەكرێ‌و بەم زووانەش لە مەجلیسی ئامریكادا تاوتوێی دەكەن. ئەم سەناتۆرانە جگە لە گەمارۆ خستنه‌ سه‌ر سپای پاسداران‌و شیركەتی فڕۆكەوانیی ماهان، بە تەمان کۆمه‌ڵه‌ قانوونێکیش په‌سند بکه‌ن كە بەم پێیە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە سیستمی بانكیی ئامریكا سه‌ختتر بكرێ. بەقسەی ئەم سێناتۆرانە شیركەتی ماهان لە گواستنەوەی هێزەكانی سپای قودس كە لقی دەرەوەی سنووری سپای پاسدارانەو هەروەها لە بابەت پەرە پێدانی تێرۆریسمدا دەوری هەبووە. قانووندانەرانی ئامریكا هەروەها بە تەمای ئەوەشن كە بارودۆخەكە بۆ ئۆباما دژوارتر بكەن تا نەتوانێ ناوی ئێران و ئەم وڵاتانەی دیكەش كە پشتیوانی لە تێرۆریسم دەكەن لەم لیستە بسڕێتەوە.