کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگەرانیی خامنەیی لە بابەت ڕێككەوتنی ڕووسیەو ئامریكا لە بابەت سووریە

14:35 - 4 خاکەلێوه 2716

گۆڤاری سیاسیی نیوزویك نووسیویەتی عەمەلیاتی هاوبەشی ئێران‌و ڕووسیە دەوڵەتی بەشار ئەسەدی بە تایبەت لە باكووری سووریە سەقامگیر كردووە، هەرچەند موسكۆ بە ئامانجەكانی خۆی لە بابەت پشتیوانی كردن لە هاوپەیمانەكەی خۆی و پاراستنی درێژماوەی پایەگاكانی لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتووە بەڵام بەرژەوەندییەكانی ئێران لە بابەت پاراستنی ئەسەد و دەست ڕاگەیشتن بە حیزبوڵڵا ڕەگ و ڕیشەیەكی قووڵی لە ناخی سووریە داكوتاوە. نیوزویك هەروەها نووسیویەتی لەوانەیە نیگەرانیی خامنەیی بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئامریكاو سعوودیە بەسەر ئەسەددا بسەپێنن كە بە كردەوە پێگەی ئێران بە شێوەیەكی باش دابین نەكا. هەرچەند ڕەنگە ئێرانیش گەڵاڵەیەكی جێگرەوەی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر سووریەدا پاش نەمانی بەشار ئەسەد هەبێ، بەڵام پێی باشترە كە لەگەڵ ڕێبەرێك پێوەندی هەبێ كە لە نزیكەوە دەیناسێ. بەڕای نووسرەی ئەم وتارە، مەسەلەی سووریە بۆ كۆماری ئیسلامی مەسەلەیەكی ژیانەكییە و ئێران لە بواری نیزامییەوە لەگەڵی دەرگیر دەبێ. ئەگەر بارودۆخەكەش بخوازێ دیسان پووتین دەتوانێ ڕزگاریان بكا، یان خامنەیی دەتوانێ هیوایەكی لەم چەشنەی هەبێ.