کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان: بە بێ ئێرانیش ئامادەین بەرهەمهێنانی نەوت ڕابگرین

14:29 - 5 خاکەلێوه 2716

نوێنەری عەربستان لە ئۆپێك دەڵێ، وڵاتەكەی ئامادەی پەیوەستبوون بە ڕێككەوتنی فەریز نەوتی (ڕاگرتنی نەوت) لە مانگی داهاتوو بە بێ ئێرانە. بەپێی ڕاپۆرتی فاینشناڵ تایمز، بەرهێنەرانی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەی نەوت و لە دەرەوەی ئەم ڕێكخراوە قەرارە لە ڕێكەوتی ٢٨ی خاكەلێوە لە دۆحەی قەتەر كۆببنەوە تا لەبارەی ڕاگرتنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وتووێژ بكەن ڕووسیە، قەتەر، عەرەبستان و وێنزۆئێلا لە مانگی فوریەی ڕابردوو لەسەر جێگیركردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕێككەوتن بە مەرجێك كە هەموو وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت پەیوەست بەم گەڵاڵەیە بن. ئێران هێشتا ساغ نەبۆتەوە كە ئایا لە كۆبوونەوەی دۆحەدا بەشدار دەبێ یان نا؟ بەڵام كاربەدەستانی پێداگرییان کردوە كە تاران بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی فریز ناكا، لەبەر ئەوەی كە ئێران دیەوێ ئاستی بەرهەمهێنان‌و هەناردەی نەوت بەدوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان بەرز بكاتەوە. بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران گوتبووی كە ئێران پاش گەڕانەوەی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی ٤ میلیۆن بۆشكە لە ڕۆژدا، جا ئەو کات بە بەرنامەی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە پەیوەست دەبێ. چاوەدێرانی سیاسی دەڵێن دەڵێن ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت كاریگەریی لەسەر داواكاری و هەناردەی نەوت دەبێ لەبەر ئەوەی كە زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بە شێوەیەكی بێ وێنە، نەوت بەرهەم دێنن.