کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنسولگەریی هولەندیش لە ئەستەنبوڵ داخرا

14:37 - 5 خاکەلێوه 2716

دەوڵەتی هولەند بە هۆی نیگەرانی لە هێرشی تیرۆریستی، كۆنسولگەریی خۆی لە ئەستەنبولی توركیە داخست. ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاكەلێوە وەزارەتی دەرەوەی هولەند لە لاهە ڕایگەیاند كە بەڵگەو زانیاریی ئەوەمان هەیە كە لە ئەستەنبول هەڕەشەی تیرۆیستیمان لەسەرە. وەزارەتی دەرەوەی هولەند هەروەها لە خەڵكی ئەم وڵاتە كردوە كە لە بینای كۆنسولگەریی وڵاتەكەی نزیك نەبنەوە. لە حەوتووی ڕابردووش‌دا ئاڵمان باڵوێزخانەو كۆنسولگەریی خۆی لە توركیە بە هۆی هەڕەشەی تیرۆریستی داخست. شایانی باسە كە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوو چەندین هێرشی تیرۆریستی لە ئانكارا و ئەستەنبول ڕووی داوەو بە دەیان كەس كوژراون.