کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ته‌رخانكردنی‌ ٥ هه‌زار میلیارد تمه‌نی‌ دیكه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ بوودجه‌ی‌ مووشه‌كیی ئێران

04:51 - 7 خاکەلێوه 2716

له‌ حاڵێكدا ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌ هێندێك له‌ باڵوێزخانه‌كانی‌ ئێران له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌ هۆی‌ نه‌بوونی‌ بوودجه‌ داخراون، به‌ڵام كومیسیۆنی‌ ئه‌منیه‌تی‌ میللیی مه‌جلیس ده‌ڵێ‌ ٥ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له‌ داراییه‌ ئازادكراوه‌كان بۆ به‌هێزكردنی‌ بوودجه‌ی‌ نیزامی‌‌و مووشه‌كی‌ ته‌رخان ده‌كرێ. له‌ لایه‌حه‌ی‌ بوودجه‌ی‌ ساڵی‌ ٩٥، كۆی‌ بوودجه‌ی ئاشکرای‌ ٥ ناوه‌ندی‌ نیزامیی به‌سیج، ستادی‌ فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ستادی‌ هاوبه‌شی سپای‌ پاسداران‌و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی نزیك ‌ به‌ ٢٠ هه‌زارو ٦٧٥ میلیارد تمه‌نه‌. به‌پێی‌ تاوتوێی ناوه‌ندی گلوبال فایر پاوێر، بوودجه‌ی‌ نیزامیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ئێستادا ٦ میلیارد دۆلاره‌.