کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نیزیک کۆنگرە تەقە کراوە

15:07 - 10 خاکەلێوه 2716

دەنگی تەقە لە نزیک دەروازەی گەشتیاریانی کۆنگرەی ئەمەریکا بیستراوە و هێزەکانی ئەمنیەت دەسـتبەجێ بینای کۆنگرەیان داخستووە. بەپـێی ڕاپـۆرتەکان ئەو کەسەی تەقەکەی کردوە گیراوەو هەروەها پـۆلیسێـکی کۆنگرەش بە سووکی بریندار بووە. تەقەکردن لە نیزیک کۆنگرە لە حاڵێک دایە کە لەم وەرزەی ساڵ‌دا خەڵکێـکی زۆر ڕوو لە واشنگتۆن، پایتەختی ئەمریکا دەکەن بە تایبەتی بۆ دەورووبەری کۆنگرەو کۆشکی سـپی دەچن. سه‌رۆکی پـۆلیسی کۆنگرە ده‌ڵێ ڕووداوه‌که‌ پاش نیوه‌ڕۆی نزیک بینای کۆنگە تاکه‌ که‌سێک هۆکاره‌که‌ی بووه‌ و پـێده‌چێ زیاتر ڕووداوێکی نه‌خوازراو بووبێ نه‌ک کارێکی تاوانکاری. ئەو گوتی له‌ کاتی پـشکنینی ئاسایی له‌ ده‌روازه‌ی سه‌نته‌ری میوانانی کۆنگرەدا، که‌سێک ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رهێناوه‌ و ڕووه‌که‌ی کردووه‌ته‌ پـۆلیسێک‌و پـۆلیسه‌که‌ش یه‌کسه‌ر ته‌قه‌ی لێ‌کردووه‌ و برینداری کردووه‌. ده‌ستبه‌جی که‌سه‌که‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ براوه‌‌ و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه‌. بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە قه‌شه‌یه‌که بووەو ناوی لاری راسیل داوسنه‌و ته‌مه‌نی ٦٦ سـاڵه‌ و خه‌ڵکی ویلایه‌تی تێنسیـیه‌ و پـێشتریش له‌ ساڵی ٢٠١٥ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بڕیوه‌ و گوتویه‌تی ئه‌و پـێغه‌مبه‌ری خودایه‌.