کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشار ئەسەد: شەڕی نێوخۆیی سووریە ٢٠٠ میلیارد دۆلاری زیان له‌و وڵاته‌ داوه‌

06:18 - 12 خاکەلێوه 2716

بەشار ئەسەد، سەركۆماری سووریە دەڵێ شەڕی نێوخۆیی ئەم وڵاتە ٢٠٠ میلیارد دۆلار زیانی لێ كەوتۆتەوە. بەشار ئەسەد لە لێدوانێك‌دا بۆ هەواڵدەریی ڕووسیی ڕیانووستی گوتی كاتێك كێشە ئابوورییەكانی سووریه‌ چارەسەر دەكرێن كە بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌ ئاسایی بێتەوە، بەڵام نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابووریی ئەم وڵاتە كاتێكی زۆری پێویستە. سەركۆماری سووریە هەروەها گوتی بۆ نۆژەنكردنەوەی ئابووری‌و ژێرخانی سووریە سێ وڵاتی ڕووسیە، ئێران‌و چین كە لە كاتی قەیران‌دا یارمەتیی سووریەیان كردووە، لە پێشێ ده‌بن. شایانی باسە قەیرانی سووریە لە حاڵێك‌دا دەچێتە نێو پێنجەمین ساڵی خۆیەوە كە تا ئێستا ٢٥٠ هەزار كەس لە شەڕو ئاڵۆزیی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌دا كوژراون‌و زیاتر له‌ یه‌ک له‌ چواری حه‌شیمه‌ته‌که‌ی ئاواره‌ بوون.