چه‌ند چه‌کداریکی نه‌ناسراو ڕۆژی هه‌ینی له شاری خاش له‌به‌ر ده‌رکی مزگه‌وتی قوبا، مزگه‌وتی سوننییه‌کانی شاری خاش کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژ که دوای نوێژ له مزگه‌وت ده‌هاتنه ده‌رێ.
له‌و ته‌قه‌و ئاگربارانه‌دا که‌سێکی بێ‌تاوان کوژرا.
ڕۆژی هه‌ینی، ١٣ی خاکه‌لێوه چه‌ند چه‌کدار به سواری دوو ماتۆڕسیکله‌ت دوای نوێژی هه‌ینی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان که له مزگه‌وت ده‌هاتنه ده‌رێ دایه به‌ر ده‌ستڕێژ. به‌پێی زانیاریی شایه‌تحاڵه‌کان چه‌کداره‌کان چوار که‌س بوون‌و جلوبه‌رگی خۆجێی ناوچه‌که‌یان له‌به‌ردا بووه. له‌و ڕووداوه‌دا هاووڵاتییه‌کی سووننه مه‌زهه‌ب به‌ناوی حاجی عه‌زیز کوردی، کوڕی حاجی یه‌عقووبی کوردی کوژراوه.
شایانی باسه ئه‌و تێرۆره هۆکاره‌که‌ی نه‌زانراوه‌و له به‌ر ده‌رکی مزگه‌وتی قوبا له چوارڕێیانی پشتکۆی شاری خاش کراوه.