حه‌وتوونامه‌ی یالسارات سه‌ر به ئورگانی ئه‌نساری حیزبوڵڵا كه له مانگی به‌فرانباردا مۆڵه‌تی بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ی ڕاگیرابوو، له ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌م لاوه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، سه‌ر به باڵی پاوانخوازه‌كان له زمان عه‌بدولحه‌مید موحته‌شه‌م، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وتوونامه‌ی یالسارات نووسیویه‌تی ئه‌م بڵاڤۆكه به شێوه‌ی كاتی تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
وێب سایتی "یالسارات"یش وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نووسیویه‌تی " دواجار ئه‌گه‌ر سێكۆلاره‌كان پێیان وایه حیزبوڵڵاهییه‌كان ته‌نیا ده‌چنه مه‌جلیسی پرسه‌و شین‌گێڕی بۆ فاتمه‌ی زه‌هرا ده‌كه‌ن و ئه‌م وڵاته به شیعه‌كانی "سیمۆن دو بوار"ی شێت و كافر ده‌سپێرن، خه‌یاڵی خاویان كردوه."
مۆڵه‌تی بڵاوكرانه‌وه‌ی ئه‌م بڵاڤۆكه له مانگی به‌فرانباری ڕابردوو به پشتبه‌ستن به ته‌بسه‌ره‌ی‌٢ی مادده‌ی ٦ی قانوونی ڕاگه‌یه‌نه‌كان، به‌هۆی سووكایه‌تی كردن به كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی له هه‌یئه‌تی چاوه‌دێری كردن به‌سه‌ر ڕاگه‌یه‌نه‌كاندا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ جارێكی دیكه‌ش ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه به شێوه‌ی ناقانوونی بڵاوكرایه‌وه و دواتر به‌هۆی به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ڕێگری له دووباره بڵاوكرانه‌وه‌ی ئه‌م بڵاڤۆكه كرا.
حه‌وتوونامه‌ی یالسارات سه‌ر به ئورگانی ئه‌نساری حیزبوڵڵا تریبونی گرووپه توندئاژۆ و ڕه‌خنه‌گره سه‌رسه‌خته‌كانی ده‌وڵه‌ته‌و له یه‌كێك له ژماره‌كانی خۆیدا شه‌هیندۆخت مه‌ولاوێردی، جێگری سه‌ركۆماری ئێرانی به هاوپیاڵه‌ی چالاكێكی مافه‌كانی ژنان ناساندبوو، یالسارات له‌م ژماره‌ی خۆیدا ڕاشكاوانه ئه‌م چالاكه‌ی مافه‌كانی ژنانی به "فاحیشه" ناو بردبوو.