سه‌ره‌ڕای ڕاپۆرتی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی بێكاری، ژماره‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه هیچ کاسبکارێکیان نییه له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له سه‌دی‌٤ زیادی کردوه.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار‌و خۆشبژیوی زیاتر له یه‌ک له چواری بنه‌ماڵه‌كانی ئێران ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیان نییه کار‌و کاسبی‌یان بۆ بکا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی مێهر سه‌دی ٢٦ له حه‌شیمه‌تی ١٥ میلیۆن و ٤٢٧ هه‌زارو ٨٤٨ بنه‌ماڵه‌ی شارنشین له ئێران هیچ کاسبکارێکیان نییه‌و سه‌رچاوه‌ی داهاتی ناڕوونه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته لانیكه‌م ١٣ میلیۆن كه‌س له حه‌شیمه‌تی شار به بێ شوغڵ‌و داهاتی ڕوون ژیانی ڕۆژانه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌مه ده‌رده‌خا كه ڕێژه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ی كه شوغڵیان نییه له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م سه‌دی ٦ به‌رزبۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی كار له حاڵێك‌دا نرخی بێكاریی له بنه‌ماڵه شاره‌ییه‌كان سه‌دی ٢٦ ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران نرخی بێكاری له پاییزی ساڵی ڕابردووی سه‌دی ١٠ ڕاگه‌یاندبوو.
به‌پێی ڕاپۆرته ڕه‌سمییه‌كان تێچووی ژیانی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه له ئێران له ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م سه‌دی ٢٥ زیادی کردوه.