ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی نێونجیی نرخی بێكاریی ساڵی ٩٤ی له ئاستی سەدی ١١دا ڕاگەیاند، ئەم ئامارە ئهوه دهردهخا كە نرخی بێكاریی لەچاو ساڵی ڕابردوو زیادی كردوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئاماری بێكاریی ڕاگەیەندراو بۆ پیاوان ٩.٣ و بۆ ژنان ١٩،٤ لەسەد بووە، بەم پێیە نرخی بێكاریی ژنان دوو هێندەی پیاوان زیاتریشە.
بەپێی ئەم ئامارە، حەشیمەتی كەسانی خاوەنی كارو پیشە لە ئێران ٢١ میلیۆنو ٩٧٢ هەزار كەسە كە لەوهنده کهسه ٢ میلیۆنو ٧٢٩ هەزار كەسیان له ئیستادا بێكارن.
هەرچەند حەسەن ڕووحانی سەركۆماری ئێران بەڵێنی داوە كە نرخی بێكاری لە ساڵی ١٣٩٥دا تەك ڕەقەمی بێ، بەڵام چالاكانی ئابووریو بازاڕی كاری ئێران لەسەر ئەم بڕوایەن كە هیچكات ئەم بەڵێنهی بۆ ناچێته سهر.
بە قسەی كارناسانی ئامار بەم پێیە كە ناوەندە سەربەخۆكانی ئامار لە ئێراندا مۆڵەتی چالاكی كردنیان پێ نادرێ، ناتوانن پشت بە ئامارەكانی دەوڵەتیش ببەستن. بەپێی ئامارە ڕەسمییەكانی كۆماری ئیسلامی، ئەم كەسانەی كە لە حەوتوودا تاقە ١ كاتژمێر كار بكەن، حیسابی كەسێكی خاوەنی كارو شوغڵیان بۆ ناكرێ، بۆیه دهگوترێ ئاماری بێکاریی ڕاستهقینه چهند قات لهوهنده زیاتره که به ڕهسمی باسی دهکرێ.