کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێداگریی دووبارەی عەڕەبستان لەسەر گۆڕینی هەڵسوكەوتی ئێران

06:55 - 21 خاکەلێوه 2716

عادڵ جوبەیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە پرێس‌كۆنفرانسێكی هاوبەش لەگەڵ جۆن كێری هاوتای ئامریكایی خۆی پێداگریی كردەوە كە ئەگەر ئێران بیەوێ پێوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە ئاسایی بكاتەوە، دەبێ گۆڕانكاریی بەسەر هەڵسوكەوت‌و ره‌فتاری لە ناوچەدا بێنێ. عادڵ جوبەیر گوتی، وڵاتانی شورای هاوكاری، دەستێوەردانەكانی ئێران لە كاروباری نێوخۆیی وڵاتان‌و هەوڵەكانی ئەم وڵاتە لە ناردنی چەكوچۆڵ بە قاچاخ بۆ وڵاتانی شورای هاوكاری قەبووڵ ناكا. ناوبراو هەروەها دەڵێ ئەگەر ئێران لە سیاسەتی دوژمنكارانەی خۆی لە ناوچەدا بەردەوام بێ، ئێمە بە شێوەیەكی دیكە هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەین. لە لایەكی دیكە جۆن كێری وێڕای ئاماژە بەوەی كە ئێران ناسەقامگیریی لە ناوچە دروست كردوە گوتی هاوكاریی نزیكی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ ئامریكا لەم هەلومەرجەدا زۆر پێویستە.