کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێداگری وەزیری بەرگریی ئامریکا لەسەر هەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ لەقاودانی چالاکی و ئامانجەکانی ئێران

20:33 - 25 سەرماوەز 2717

جێمز مەتیس، وەزیری دەرەوەی ئامریکا رۆژی ڕابردوو دووپاتی کردەوە کە هەوڵی دیپلۆماتیکی بۆ لەقاودانی مەبەست‌و ئامانجەکانی ئێران لە ناوچەدا، بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەسوودە. جێمز مەتیس  ئەم وتارەی رۆژێک دوای کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی " نیکی هێلی" باڵوێز ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان  بڵاو کردەوە. نیکی هێلی لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا پاشماوەکانی مووشەکێکی خستەڕوو کە ، میلیشیاکانی حووسی لە یەمەن مانگی ڕابردوو فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ڕیازی عەڕەبستانیان پێ کردە ئامانج. هێلی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ناردنی مووشەک بۆ حووسییەکانی یەمەن تۆمەتبار کردو ئەو کارەی بە  پێشێلکردنی یاسای شورای ئەمنییەت زانی. جێمز مەتیس دەڵێ: ئامریکا لە هەوڵدایە هاوکاری هاوپەیمانانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نفووزی ئێران لە ناوچەو توانا نیزامییەکانیان لە دژی ئێران دەوڵەمەندتر بکا. هەروەها وەزیری بەرگری ئامریکا گوتی: لە هەرشوێنێ ئاژاوە هەبێ جێ پەنجەی ئێرانی پێوە  دیارە. لە لایەکی دیکەوە  مەلیک سەلمان پاشای عەڕەبستان چەند کاتژمێر دوای وتارەکەی وەزیری بەرگریی ئامریکا، داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە هەڵوێستیان لە دژی کۆماری ئیسلامی هەبێ.