مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی په‌سند كردووه كه فڕۆشتنی فڕۆكه‌ی بۆئینگ و ئایرباس به كۆماری ئیسلامیی ئێران قه‌ده‌غه ده‌كا.
چه‌ند ڕۆژ له‌وزه‌پێش مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی نه‌فرۆشتنی فڕۆكه‌ی له ئێران به كۆی ده‌نگی ئه‌رێنی ٢٥٢ و ١٦٧ ده‌نگی نه‌رێنی په‌سند كردوه بۆ به قانوون كردنی ڕه‌وانه‌ی مه‌جلیسی سه‌نا كرا.
ئا‌مریكا، كۆماری ئیسلامیی به‌وه تاوانبار كردووه كه به فڕۆكه‌كانی ئا‌مریكا چالاكیی تیرۆریستیی كردووه و چه‌ك و چۆڵ و هێزی نیزامی بۆ سووریه گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه به ژماره‌ی ٤٣٢٤ په‌سند كراوه داوای له كۆنگره كردووه كه به وردی چاودێریی به‌سه‌ر مه‌عامه‌له‌كانی ماڵی و فرۆشتنی فڕۆكه‌كانی ئا‌مریكا بكا. به‌و پێیه ده‌بێ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا له ماوه‌ی لانیكه‌م ٣٠ ڕۆژ به‌ڵگه‌ی فرۆشتنی فڕۆكه مسافیربه‌رییه‌كانی ئا‌مریكا به ئێران به كۆنگره بدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان په‌سند كردوه كه ئه‌گه‌ر له كۆنگره‌ی په‌سند بكرێ و ترامپیش ئیمزای بكا و ده‌بێته قانوونی جێبه‌جێ ده‌كرێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا ٣فڕۆكه‌ی ئایرباسی له ئا‌مریكا كڕیوه.
ده‌وڵه‌ت ترامپ، كۆماری ئیسلامیی به‌وه تاوانبار كردووه كه به‌و فڕۆكانه چه‌كوچۆڵ بۆ سووریه و ناردووه و هاوكاریی گرووپه تیرۆریسته‌كانی كردووه.
شایانی باسه كه گرێبه‌سته ده‌یان میلیارد دۆلاری بۆئینگ و ئایرباس بۆ فرۆشتنی فڕۆكه به كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن كۆماریخوازه‌كان و به‌شێك له دێموكراته‌كان له كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ناڕه‌زایه‌تیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.