کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگەرانی فه‌رانسه‌ و بریتانیا سه‌باره‌ت به‌ چالاكی مووشه‌كی‌ و، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ ئێران لە ناوچە

19:30 - 1 رەشەمه 2717

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌رانسه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانیی خۆی‌ له‌ هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ بالستیك و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ تاران له‌ ناوچه‌ ده‌ربڕی. ڕۆژی‌ ڕابردوو وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌رانسه‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو به‌ ده‌ركردنی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانیی پاریسی له‌ هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ تارانی‌ له‌ ناوچه‌ ڕاگه‌یاند و ئه‌و وڵاته‌ی‌ به‌ پشتیوانی‌یكردن له‌ حوسییه‌كانی‌ یه‌مه‌ن تاوانبار كرد. له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌رانسه‌دا ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی ئێران له‌ وڵاتانمی‌ سووریه‌، لوبنان و ئێران نه‌كردووه‌. وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌رانسه‌ وێڕای‌ پێداگریی و پێیه‌ندبوونی‌ ئێران به‌ ڕێكه‌وتنی‌ ناوكی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی‌ ئورووپا و ئامریكا سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی‌ ناوكیی ئێران وتووێژ ده‌كه‌ین. هه‌ر له‌و  پێوه‌ندییه‌دا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بریتانیاش ئه‌مڕۆ داوای‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كردووه‌ كه‌ پێبه‌ند به‌ ڕێكه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ و ده‌ست له‌ كاروباری‌ وڵاتان وه‌رنه‌دا و له‌وه‌ زیاتر پشتیوانی‌ ماڵی‌ و نیزامی‌ له‌ حوسییه‌كانی‌ یه‌مه‌ن نه‌كا. له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری‌ ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ڕێكه‌وتنی‌ ناوكی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ سێبه‌ری‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا خه‌ریكی‌ په‌ره‌پێدانی‌ به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كیی وڵاته‌كه‌یه‌تی‌ و له‌ ناوچه‌دا چالاكی تێكده‌رانه‌ ده‌كا.