له حاڵێكدا كه له شورای ئه‌منیه‌ت، ڕووسیه بڕیارنامه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی هێرشی شیمیایی دوومای ڤێتۆ كرد، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا و فه‌رانسه و سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیاش له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا بڕیاریاندا كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه هه‌بێ و ده‌وڵه‌تی سووریه و هاوپه‌یمانانی سزا بدرێن.
ڕۆژی ڕابردوو به‌دوای ڤێتۆكردنی بڕیارنامه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه به هێرشی شیمایی بۆسه‌ر دووما و كوژرانی ١٨٠ كه‌س، ڕێبه‌رانی ئه‌مریكا، فه‌رانسه و بریتانیا له چه‌ند پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونیدا بڕیاریاندا بكه‌رانی ئه‌و هێرشه و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌قاو بده‌ن و به توندی سزا بدرێن.
كۆشكی سپی، ده‌وڵه‌تی بریتانیا و كۆشكی ئێلیزه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا بڕیاریان به‌ره‌نگاری بكه‌رانی ئه‌و هێرشه شیمیاییه ده‌بنه‌وه و دا‌واشیان له ڕێكخراوی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كان كرد كه هاوكارییان بكا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دۆناڵد ترامپ گوتبووی، "گرینگ نیه وڵاتانی ڕووسیه، ئێران یا سووریه بێ و گرنگه ئه‌وه‌یه ئاشكرا بكرێ و به سزای خۆیان بگه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و سێ وڵاته له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتوون كه هێرش بكرێته‌سه‌ر دانه‌زاوه‌ی شیمیایی و نیزامیی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌ركۆماری فه‌رانسه گوتی، ئێمه نامانه‌وێ گرژییه‌كان له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه بستێنی و كێشه‌كان قووڵتر ببنه‌وه و ئه‌گه‌ر سووریه كردوویه‌تی پێمان خۆشه وه‌ئه‌ستۆی بگرێ و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێ ڕووسیه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش تێوه‌گلێن.
بوریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له كۆبوونه‌وه‌ی شورای ئه‌مینه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی، كۆبوونه‌وه‌كان سارد و سڕییان پێوه دیاره و ڕووسیه‌شی به‌وه تاوانبار كرد كه پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كا و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به بارمته‌ی سیاسی گرتووه.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە هەواڵێکی دیکەدا ڕۆژی ڕابردوو، ویلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیە، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر سووریە، ئاگادار کردەوە.