کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی بەرپرسی پەیوەندییە بیانیەکانی حدک لە رۆژئاوای کانادا لەگەڵ ران مەکانن ئەندام پارڵمانی فیدراڵی کانادا

04:53 - 3 رەزبەر 2718

ئێوارەی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی سیپتامبری ٢٠١٨ی زایینی، بەڕێز محەممەد خادەمیانی بەرپرسی پەیوەندیە بیانیەکانی حدک لە رۆژئاوای کانادا لەگەڵ " ران مەکانن " ئەندام پارڵمانی فیدراڵی کانادا سەر بە حیزبی دەسەڵاتداری لیبراڵ دیدار و چاوپێکەوتنی ساز کرد. هاورێ محەممەد خادمیانی نوسخەیەکی دێکیۆمێنتی لە بڵاوکراوە و پشتیوانی نێونەتەوەیی سەربارەت بە موشەک بارانی قەڵای دێموکرات کە لە لایەن بەرێوبەرایەتی کومیتەی دەروەی حدک ئامادەکراوە و هەروەها نامەێەکی تایبەتی گەیاندە بە بەرێز مەکانن و هەر لەو دیدارە باش لە چەندین تەوەری جیاواز لە پەیوەندی لەگەڵ باروودۆخی ئێستای ئێران، کوردستان و شپرزەیی ڕژیمی ئیسلامی لە ترسی سەرهەڵدانی خەڵک لە ناوخۆی وڵات دا باس و خواسیان کرد. مووشەک بارانی قەڵای سەربەرزی دێموکرات و بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایان سپای پاسداران و رژیمی ئێران و شەهید بوونی ١٦ شەهید و بریندار بوونی نێزیک بە ٥٠ کەس کە لە ناویاندا شەهید جەمال ئەکبەری دەبیندرێ کە هاوڵاتییەکی کەنەدی بوو، تەوەرێکی دیکە باسەکانی ئەو چاوپێککەوتنە بوو. لە پەیوەندی لەگەڵ شەهید کرانی جەمال ئەکبەری و لەسێدارەدانی چوار لاوی کورد لە دوو رۆژ دا داوا لە دەوڵەتی کانادا کرد لێکۆلینەوەی لەسەر بکات و کاربەدەستانی رژیمی ئێران وەڵامدەرە و ئەرکدار بکات. پێشمەرگەی کوردستان پشتیوان و یامەتیدەری هێزی کانادا بە دژی تیرۆریستانی داعەش بووە و ئەورۆ دەوڵەتی کانادا دەبێ پشتیوانی پێشمەرگەی کوردستان بێت. پێویست بە ئاماژەیە کە رۆژی ١٣ی مانگی ٦ی ٢٠١٨ پاڕڵمان و دەولەتی کانادا گەڵاڵەی خستنە ناو لیستی تیرۆری سپای قودسی پەسەند کرد و داوای کرد هەرچی زووتر بخرێتە بواری جێبەجێ کردن و رژیمی ئێران بۆ پشێلکاری بەردەوامی ماڤی مرۆڤ گەمارۆ بدات. رژیمی ئێران بێڕێزی بە یاسای نێونەتەوەیی و سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەکات، خەڵکی مەدەنی دەکوژێت و هۆی سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە. تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێران و یارمەتیدانی ماڵی و سەربازی بە گروپە تیرۆریستەکان لە سەرانسەری رۆهەڵاتی ناوەراست هەناردەکردنی موشەک و چەکی قورس بۆ گروپە تیرۆریستەکانی ناوچە دەستێوەردان لە کاروباری ولاتانی درواسێ بەتایبەت عیراق و لوبنان و سوریە و یەمەن. هاوڕێ محەممەد خادمیانی باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر پێش بەو سەرەرۆییەی رژیمی ئێران نەگیرێت، ريبەرانی ئێران سەراسەری رۆژهەلاتی ناوەراست ناسەقامگیرتر، رادیکاڵتر و میلیتاریزەتر دەکەن. ناوبراو داوای کرد دەوڵەتی کانادا لکۆلینەوە لە کارەساتی بکات، موشەک بارانی قەڵای دێموکرات وەک جنایەت بە دژی مرۆڤ مە‌حکوم بکات. بەڕێز ران مەکانن هاوخەمی خۆی بۆ ئەو کارەساتە دەربری و هیوای باشبوونەوەی بۆ زامدارەکان کرد. بەرێز مەکانن بەڵێنی دا ئەو بەڵگەنامانە و نامەیە بە دەستی وەزیری دەرەوەی کانادا بگەیێنێت.   hdk-hkomati-canada.jpg