کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری سنە، بە بۆنەی ١٧ی خەرمانان

15:15 - 3 رەزبەر 2718

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە لە کارەساتی هێرش بۆ سەر قەڵای دێموکراتی کوردستان و، شەهید و برینداربوونی پۆلێک لە ئەندامانی ڕێبەری و کادروپێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، چالاکییەکان لە نێوخۆی وڵات، بۆ مەحکوومکردنی ئەو هێرشە بەردەوامە. شەوی ڕابردوو لە شاری سنە، بۆ جارێکی دیکە بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادو بیرەوەریی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا بە ئیلهام‌وەرگرتن لە نیگارەو نەققاشییەکانی سەر دیواری قەڵا، کە بەرهەمی هونەرمەند، شۆڕش ئا‌هی‌یە، پۆستێڕ و تڕاکت ساز کراون و بڵاو کراونەتەوە. هەروەها لە ڕۆژانی رابردوو، لە شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ پاڵپشتی کردن لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و مەحکووم کردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی ١٧ی خەرمانان، چالاکیی تەبلیغی هاوشێوە بەڕێوەچووە.