کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کرد

16:41 - 5 رەزبەر 2718

هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک عومەر ئیلخانیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە و کاک ڕەزا کەعبی، جێگری سکرتێری گشتی سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزب بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێکرا. لە دیداری ڕۆژی چوارشەممە، 5ی ڕەزبەری نێوان دوولایەندا کۆمەڵە باسێکی پێوەندیدار بە پرسی کورد لە ئێران قسەیان لەسەر کرا کە مووشەکباران کردنی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پەیام و لێکەوتەکانی ئەو پەلامارە تێرۆریستییە گرینگترینیان بوو. دوو لایەنی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە وێڕای تاوتوێی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئەو پەلامارە باسیان لە کۆمەڵە ڕێکارێک کرد کە حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەبێ پێکەوە بۆ پێشگرتن بە مەترسیییە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بیگرنە بەر.