کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان

19:56 - 8 رەزبەر 2718

لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچە بۆکان و ئاوایی داشبەند، لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا پشتیوانی خۆیانیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە. دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی هاوخەمی کردن و، پشتیوانی کردن لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی دوای مووشەک‌بارانی قەڵای دێموکرات، بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە وەفاداریی خۆیانیان بە شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە. شیاوی باسە دوای رووداوی ١٧ی خەرمانان لە زۆربەی شار وناوچەکانی کوردستان لایەنگرانی بەئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی هاوشێوەیان بەڕێوەبردووە.