کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی بەرینی سیاسی- تەشکیلاتی بۆ بەرپرسانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، لە ئۆسلوی وڵاتی نۆروێژ

19:45 - 11 رەزبەر 2718

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سێتامبری ٢٠١٨ی زایینی بەرامبەر بە ٧ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی سیاسی تەشکیلاتی بەرین بۆ هەموو کومیتەکان و بەرپرسانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوە وڵات بەڕیوە چوو. ئەو کۆبوونەوە بە سەرپەرستی کومیتەی بەڕیوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوە وڵات و بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی ڕێبەری حیزب و بەرپرس و ئەندامانی کومیتەکانی حیزب لە ئەمریکا، ئوسترالیا، کانادا ، نیوزلەند و ئوروپا و، نەندامانی کۆمیسیۆنی پارێزگاری، لە شاری ئۆسلۆ،ی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ ڕێکخرا. تەوەری سەرەکی باسەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە پێداچوونەوە بە سیستەم و قەوارەی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەت دوای هێرشی موشەکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ قەلای دیموکرات و شەهید و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی حیزبیمان. هاوکات راوێژ و باس لەسەر دارشتنی پلان و بەرنامە بۆ وەرزێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشان و خۆ ئامادە کردن بۆ ڕووبەوەڕوو بوونەوەی هەر ئەگەر و گۆڕانکارییەک کە لە داهاتوو دا لە ناوچەکە و ئێران بێتە پێش. کۆبوونەوە کاتژمێر ٨.٣٠ خولەکی بەیانی بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان حیزب و گەل، بەتایبەت شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێمۆکرات، دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز سەعید بەگزادە بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات باسێکی لەسەر مەبەست و ئەرکەکانی ئەم کۆبوونەوە و تەوەری باسەکانی پێشکەشی بەشداران کرد. سەعید بەگزادە، دەبەشێک لە باسەکانیدا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کۆبوونەوە بەشی زیاتری تەرخان دەکرێ بۆ راو و بۆچوونی هاورێیانی کۆمیتەکانی وڵاتەکان کە، لەسەر ئەو خاڵانەی پێشتر بۆیان بەرێ کرا بوو، راو بۆچوونی خۆیان بۆ داهاتوی کاری حیزبی لە دەرەوەی وڵات ، دەگەڵ یەکتر تاو و توێ بکەن و، کۆبەندی باسەکان ببێتە هەوێنی کاری داهاتومان لەدەروەی وڵات. بە دوای ئەو دا بەڕێز کاک مستەفا شەڵماشی ، ئەندامی دەفتەری سیاسی وبەرپرسی کومیتەی بەرێوەبەری حیزب لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی جیهان و ناوچە و کوردستان بۆ بەشداران دوا و تیشکی خستە سەر بارودۆخی حیزبەکەمان، بە تایبەت لە دوای موشەکبارانی قەلای دیموکرات. هەروەها لەسەر ئەرک و بەرپرسیایەتییەکان، ڕاسپاردەکانی ڕێبەری حیزب و کاروچالاکی کومیتە و ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی ولات بە وردی لە لایان بەرێزیانەوە هاتنە بەرباس. هاوکات کوتی کە تێکۆشانی ئەو ماوەی هاورێیانی دەرەوەی وڵات نیشانەی بەهێزی حدک ، هەست بە بەرپرسایەتی ئەندامانی حیزبەکەمانە. دەگەڵ ئەوەش کۆمەلێک راسپاردەی نێوخۆیی بۆ هاورێیانی بەرپرس هێنایە بەرباس. لە بەشی دووهەمی ئەو کۆبوونەوەیە دا هاوڕێ خالید عەزیزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزب باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە سیاسەت و ڕێکارەکانی حیزب لە وەرزی داهاتووی خەباتمان دا پێشکەش کرد. بەڕێز عەزیزی لە سەر پەیوەندی نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووا و هاوکات تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی حیزبمان لە پەیوەندی لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان. بەڕێزیان بۆ جارێکی دیکە پێی لە سەر خەباتی فرە رەهەندی حیزب و پشتگیری لە خەباتی جەماوەری لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داگرتەوە. بەڕیز عەزیزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا سپاسی هەموو ئەندامانی حیزبی کرد کە لەکاتی موشەکبارانی قەلای دیموکرات دا بەوپەڕی یەکگرتوویی و بە وزە و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە شانیان دایە بەر باری قورسی شەهید و بریندار بوونی هاوڕێیانمان و بە خەباتی بێوچان و وەڕێخستنی خۆپیشاندان و کۆڕ و کۆبوونەوە، بۆ جارێکی دیکە نیشانیان دا کە حیزبی دیموکرات خاوەن هیزێکی لە بن نەهاتووە و بە پشت ئەستوور بە پشتیگیری جەماوەری و کەڵک وەرگرتن لەو هیز و وزەی هەیەتی دەتوانی لە داهاتوو دا سوکانی ڕێبەری بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتە دەست. بەڕێز خالید عەزیزی سپاسی خەڵکی کوردستانیشی کرد کە بە مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی ٢١ی خەرمانان دا ولامیکی توندی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییان دایەوە و نیشانیان دا کە خەڵک و پێشمەرگە دووانەیەکی لێک دانەبڕاون و سەرەڕای ئەو هه موو زەبر و زەنگ و گرتن و ئەشکەنجە و ئێعدامە، بەڵام خەڵکی کوردستان هەڵوێستی ڕوونی خۆیان بەو ڕژیمە نیشان دایەوە. تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە سیاسی- تەشکیلاتی،یە تەرخان کرا بۆ پێداچوونەوە بە کاروباری دارایی و داڕشتنی پلان و بەرنامە بۆ باشتر کردنی باری دارایی حیزب، کە لەو بەشەش دا هاوڕێ ڕەحیم محەممەدزادە، بەرپرسی بەشی دارایی حیزب لە دەرەوەی وڵات و هاوڕێیانی کومێسیۆنی دارایی بەرنامەی پێشنیار کراوی خۆیان بە هاوڕێیانی بەشدار ناساند و داوای پشتگیری و هاوکارییان لە کومیتەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات خواست. هاورێیانی بەرپرس، لە کۆتایی باسەکانی بەشداراندا، سەرنج و پرسیاری هاورێیانیان وڵام دایەوە. پاش زیاتر لە ١٤ کاتژمێر کاری بەردەوام، کۆبوونەوەی بەرینی سیاسی تەشکیلاتی لە ناو دڵخۆشی بەشداران و نوێ کردنەوەی پەیمان وبەڵێن بۆ خوێنی شەهیدەکانمان کۆتایی بە کارەکانی هێنا. پێویستە لێرە دا سپاسی گەرم ئاراستەی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بکەین کە ئەرکی خانەخوێی ئەو کۆبوونەوەی گرتە ئەستۆ. کومیتەی بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی ولات 2-10-2018 زایینی kobunaway-tashikilati29-9-2018.jpg