کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێک لە نوێنەرایەتیی HDP لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر

02:47 - 18 رەزبەر 2718

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ١٧/٧/١٣٩٧ بەرامبەر بە ٠٩/١٠/٢٠١٨ شاندێکی نوێنەرایەتی HDP پێکهاتوو لە خاتوو مزەیەن گونەش و بەرێز عابد ئیکە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و لە لایەن شاندی حیزبی دێموکرات ونوێنەری حدک کاک خالید وەنوشە وە پێشوازییان لێکرا. لە سەرتای ئەم دانیشتنەدا شاندی میوان دووبارە هێرشە مووشەکییەکەی ٨ی سێپتامبەریان بۆ سەر قەڵای دێموکرات ئیدانە کرد و هەر وەها بەخێرهاتنی نوێنەری تازەی حیزبیشیان کاک خالید وەنوشە کرد . شاندی خانەخوێش وێرای پێشوازی کردن لە شاندەکەی HDPچەند بابەتێکی تایبەت بە بارودۆخی ناوچەکەیان هێنایە بەر باس بە تایبەتی هێرشە مووشەکییەکەی ١٧ی خەرمانان و هەر دووک لا بە چاوی ڕێزەوە رووانیانە هەڵوێستی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢١ خەرماناندا و هەروەها شاندی خانەخوێ بۆ جارێکی تر سپاس و پێزانینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئاراستەی HDP کرد بۆ هەڵوێستیان بەرامبەر بەو کارەساتە و هەردووک لا پێداگریان لە سەر بەردەوام بوونی ئەو جۆرە چاوپێکەوتن و دیدارانە کردەوە.