کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا لە پارلمانی ئەو وڵاتە

03:17 - 18 رەزبەر 2718

لەدرێژەی کارو چالاکییە نێونەتەوەییەکانی بۆ لە قاودانی کار و کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران بە تایبەت دوایین کردەوەی تێرۆرسیتی ئەو ڕژیمە بە موشەکبارانی بنکەی دەفتەری سیاسی و قەڵای دێموکرات لە ٨ی سپتامبری ٢٠١٨ کە بووە هۆی شەهید بوونی ١٤ تێکۆشەری حیزب و بریندار بوونی زیاتر لە ٤٠ کەس لە ئەندام و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێموکرات، ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی، بەرێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لەبریتانیا دیدارو چاوپێکەوتنێکی لەگەل بەریز فابین هەمیلتۆن ئەندامی پارلمانی بریتانیا (وەزیری ئاشتی و چەك داماڵین لە دەسەلاتی سێبەر) لە حکومەتی بریتانیا پێک هێنا. لەم دانیشتنەدا سەرەتا نوێنەری حیزب باسێكی لە چۆنیەتی موشكباران و شەهید و بریندارەکانی حیزب کرد و هەروەها سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لەناوچەکەدا و بەتایبەت عێراق و چەندین کردەوەی تێرۆرسیتی لە ساڵانی رابردوو دژ بە حیزبی ئێمە، بۆ وێنە نانەوەی بۆمب لە نزیک بنکەی دەفتەری سیاسی لە ڕۆژی ٢٠ی دسامبری ٢٠١٦ و شەهید بوونی ٦شەش کادرو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها کردەوە تیرۆریستیەکەی ٧ی مارس و شەهید کردنی فەرماندەی بەوەجی حیزبەکەمان شەهید قادر قادری پێشکەش کرد. تەوەرێکی تری دانیشتنەکە تەرخان کرا بۆ باس لە کۆلبەران و پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان، کە لەو بەشەش دا بەڕێز سوارە ئاماژەی بەتازەترین قوربانی کۆلبەری کورد لەناوچەی نەوسوود کرد. بەڕێز فابین هەمیلتۆن سەرەتا پەرۆشی خۆی لەو کردەوە تێرۆریستییانەی ڕژیمی تاران و بە تایبەتی هێرشی موشەکی بۆ سەر قەڵای دیموکرات دەربڕێ و بەڵێنی دا کە ئەو باسانە لەگەڵ شوێنە پیوەندیدارەکان و بەتایبەت وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بێنیتە بەرباس. جێگای ئاماژەیە کە نامیلکەیەک کە تایبەت بە هێرشی موشەکی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر قەلای دێموکرات لە ٤٤ لاپەرەدا و دێکۆمێنتی کردەوە تیرۆریستیەکەی دسامبری ٢٠١٦ لە بنکەی دەفتەری سیاسی کە بە زمانی ئینگلیسی ئامادە کرابوو و پێشکەشی بەرێزیان کرا. didari-parleman10-2018-1.jpg