کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری سنە بە بۆنەی پشتیوانی کردن لە حیزبی دێموکراتی کوردستان

13:54 - 18 رەزبەر 2718

دوای تێپەڕبوونی نیزیک مانگێک لە کارەساتی هێرش بۆ سەر قەڵای دێموکرات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، چالاکییەکانی خەڵکی نێوخۆ بۆ پشتیوانی کردن لە تێکۆشەرانی دێموکرات و مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە هەر بەردەوامە. لە تازەترین چالاکیی تەبلیغی لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی قارەمان، بە نووسینی دروشمی پێوەندی ‌دار ، وەفاداریی خۆیانیان بە رێگاو ڕێبازی حیزب و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە. لەو چالاکییە‌دا دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە چەندین کۆڵان و گەڕەکی شاری سنە دروشمی شۆرشگێڕانەیان نووسی و لەگەڵ شەهیدانی سوورخەڵاتی ١٧ی خەرمانان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.جێی‌وەبیرهێنانەوەی دوای رووداوی ١٧ی خەرمانان و شەهیدبوونی پۆلێک کادرو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، خەڵکی نێوخۆی وڵات لە رێگای جۆراوجۆرەوە هاوخەمی و پاڵپشتی خۆیانیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕیوە.