کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە بارەگای حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر

14:20 - 19 رەزبەر 2718

ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەر بەرامبەر بە ١٠ی ئۆکتوبری ٢٠١٨ی زایینی هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرپەرستی کاک کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی و هاوڕێ خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێپرسراوی پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر و ئامانج زیبایی جێگری پێوەندییەکان سەردانی بارەگای دەفتەری سیاسی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لە لایەن سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان هاوڕێ دوکتۆر کاوە مەحمود و هاوڕێ هاوتا لێپرسراوی پێوەندییەکانی حیزبی شیوعی و وەڤدی یاوەریان پێشوازی لە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا و بۆ خوانی نیوەڕۆش میوانداریان کردن. لەو دانیشتنەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی رۆژ تاووتۆێ کران، بە تایبەتی دەستدرێژی ١٧ی خەرمانان لە لایەن ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران کە بە ساروخ بارەگای سەرکردایەتی "حدک"ی مووشەکباران کرد و ١٤ کەس لە ئەندامانی ڕێبەریی و کادر و پێشمەرگەی بە وەجی حیزب شەهید کران کە لە لایەن هەیئەتی خانەخوێ ئیدانەی ئەم تاوانە ی ڕێژیمی ئێران کرا. ، باس لە وەزعی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان وباس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە بەشەکانی کوردستان و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان و مانگرتنی بەشە جۆڕاوجۆرەکانی ئێران و کوردستان و بەتایبەتی مانگرتنە گشتیەکەی ٢١ی خەرمانان و بەدەنگەوە هاتنی خەڵکی رۆژهەڵات بە پیر باگەوازی حیزب و ئەو هاوئاهانگییە کە کوردستان بە خۆیەوە بینی بەشێکیتر بوو لە کۆبوونەوەی وەڤدی دوو لایەن. لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا مانگرتنی چین وتوێژەکانی ئێران و کوردستان و چەند باتێکی دیکە خرانە بەرباس و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.