کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی بەرپرسی گشتی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوی وڵات، بۆ پارلمانی نۆڕوێژ

17:06 - 20 رەزبەر 2718

ناسر قادرپوور بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد سەردانی پارلەمانی نۆروێژی کرد و لە لایەن بەڕێز ئولف ئیساک لیرستەین ئەندام پاڕلمان لە پارتی پێشکەوتن خوازی نوروێژ بە گەرمی پێشوازی لێ کرا. لەو دیدارەدا بەڕێز "ناسرقادرپوور" باسێکی لەسەر دۆخی ئێران وکەش و هەوای دیکتاتۆڕی حکوومەتی تاران کە بە سەر کوردستان، بەتایبەتی چینی خوێندکاران،لاوان و ژنان سەپاندوویەتی کرد و هاوکات باسی لەو هەڵاواردنانە کرد کە لە سیستەمی پەروەردەو خوێندن دا دژ بە کورد پەیڕەو دەکرێ و پێش بە پێش کەوتنی خوێندکاران لە زانکۆکان دەگیرێ و بەردەوام کۆسپیان بۆ دروست دەکاو بە بەهانەی جۆراو جۆر بەر بە پێگەیشتنیان دەگرن.کێشەی کورد لە ئێران و کردەوە نامرۆڤانەکەی کۆماری ئیسلامی دژی گەلی کورد و کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسڵامی و تیرۆری رێبەرانی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەرانی کورد و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و دوایین کردەوەی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی و هێرشی مووشەکیی ١٧ی خەرمانان بۆ سەر قەڵای دێموکرات لە قوڵای خاکی هەریمی کوردستان و شەهید و برینداربوونی دەیان کەس لە تیکۆشەرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان دوایین تەوەری باسەکانی ئەو دانیشتنە بوو کە لە لایەن هاوڕێ ناسر قادرپوورەوە پێشکەش بە هەیئەتی خانەخوێ کرد و لەو پەیوەندییەدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی گرینگ ڕادەستی ئەو هەیئەتە نۆروێژییە کرا.