کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە پاڕڵم

17:14 - 20 رەزبەر 2718

ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوی وڵات، سەردانی پارلمانی نۆڕوێژ کرد و لە لایەن خاتو سیلفی لیستاوگ جێگری سکرتێری گشتی و ئەندام پاڕلمان لە پارتی پێشکەوتن خوازی نوروێژ بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا. لەو دیدارەدا، بەڕێز "ناسرقادرپوور" باسێکی لەسەر دۆخی کورد بەگشتی لە ئێران و فەزای زاڵی دیکتاتۆڕی حکوومەتی تاران لە سەر کوردستان بەتایبەتی و چینی خوێندکاران،لاوان و ژنان لە سیستیمی پە روەردەو خوێندن و پێش گرتن لە پێش کەوتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و بەردەوام دروست کردنی کۆسپ و هەروەها بە بەهانەی جۆراو جۆر هەوڵ دەدەن پێش بە خوێندن و خۆپێگەیاندنی کورد بگرن. لە بەشێکی دیکە دیدارەکەدا باس لە سەر زیندانیان سیاسی کورد بەگشتی و ئیعدام ، ئەشکەنجە و تیرۆرو کردەوە نامرۆڤانەکانی ئێران دژی گەلی کوردو بەتایبەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و رێبەرەکانی لە لایەن حکوومەتی جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە کرا.