کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی حیزب دێموکراتی کوردستان، لە مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان

19:09 - 23 رەزبەر 2718

لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری١٣٩٧ی هەتاوی ، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوندی و، بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر و، لوقمان موئمنی بەرپرسی ناوندی ٣ی کوردستان، ئەحمەد ساددقپوور، بەرپرسی هەریمی سێ کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستانیان کرد، کە لە لایان بەڕێزان دکتور شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و کاک فاخر نانەکەلی و کاک سەردار خدر کارگێڕانی مەکتەبی ناوندی پیوەندییەکان و، ئارەزوو جەبار ئەندامی ڕێکخراوی ئافرەتان پێشوازییان لێکرا. لەو چاوپێکەوتنە‌دا باس و بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و پرسی کورد بەگشتی هاتە بەرباس و تاوتۆی زۆرێک لە ئەو باسان کران و، باسێکی تایبەت بە سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و رەفتارە دژە مرۆییەکانی و، هەروەها مەحکوومکردنی لە لایان کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان خرانە بەر باس و لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە مانگرتن و پاڵپشتییەکانی خەڵکی کوردستان، لە حیزبی دێموکرات، وەکوو هەڵوێستێکی سیاسی و مەدەنییانە بەرز نرخێندرا.