کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی ڕێبەریی پژاک له‌ حیزبی دیموکراتی کوردستان

15:42 - 2 خەزەڵوەر 2718

شاندێکی ڕێبەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان_ پژاک سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و لە دیداری نێوان دوو لایەندا کۆمەڵە باسێکی پێوەندیدار بە دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ کران ڕۆژی سێشه‌ممه، ١ی خەزەڵوەر‌ شاندێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) به‌ سه‌رپه‌رستیی کاک سیامه‌ند موعینی، هاوسه‌رۆکی پژاک سه‌ردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی حیزبه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا. لەم دانیشتنەدا پرسی مووشەکبارانکرانی قەڵای دێموکرات و لێکەوتەکانی، ڕەوتی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و ئەگەرەکانی بەردەم بزووتنەوەی کورد و هەروەها پرسی پێوندیی نێوان حیزبەکانی کوردستانی ئێران و چۆنیەتیی تەعامولیان لەگەڵ یەکتر خرانە بەرباس و تاوتوێ کران.