کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزب لەپارلمانی بریتانیا

14:57 - 3 خەزەڵوەر 2718

رێکەوتی ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ بەرێز مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری حیزب سەردانی پارلمانی بریتانیای کرد و لەگەل بەڕێز ساندی مارتین ئەندامی پارلمانی بریتانیا کۆبۆوە. لەم کۆبوونەوەیەدا دوو لایەن باسیان لە ڕووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست و هەروەها هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی و شەهید بوونی ١٤ئەندامی ڕێبەری و کادرو پێشمەرگەی حیزبەکەمان کرد. لەم دانیشتنەدا نوێنەری حیزب لەسەر هێرشی موشەکی بۆسەر کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها لەسەر هەلسوکەوتی کۆماری ئیسلامی، ملیتاریزە کردن و ئیعدام و گرتن و کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و نانەوەی ناسەقامگیری و نائارامی بۆ خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوا. جێگای ئاماژەیە کە بەڕێز ساندی مارتین ئیستا بەرپرس و سەرۆکی گروپی پارلمانتارانی بەریتانیایە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرێزیان لەم دانیشتنەدا بەپەرۆشبوونی خۆیان لە ئاست دەنگ نەدانەوەی ئەو کردەوە گەورەیەی دژی حیزبی دێموکرات لە میدیاکان و لە ئاستی نێونەتەوەی‌دا دەربڕی و رایگەیاند ئەم کارەسات و خەسارە گەورە ئەوجۆرەی پێویست لە میدیاکاندا گرنگیی پێ نەدرا. هەرلەم پیوەندیەدا بەلێنی دا کە یارمەتی دەرو هاوکار بێت بۆ گەیاندنی دۆزی رەوای گەلەکەمان بە شوێنەپیوەندیدارەکان. هەروەها لەم دانیشتنەدا نامیلەکەی هێرش بۆسەر قەلای دێموکرات و بەشێك لە کارنامەی ڕەشی تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی لەژوورەوە و دەرەوەی کوردستان، لیستی زیندانیانی سیاسی، نامیلکەی شەوی یەلدای خوێناوی، ناساندن و زانیاری لەسەر کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەشێك لەڕاگەیندراوەکانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و هەروەها تیرۆرکردنی فەرماندەی بەوەجی حیزبەکەمان شەهید قادر قادری پێشکەشی بەڕێزیان کرا.