کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بنکەی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەلێر

23:15 - 5 خەزەڵوەر 2718

پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هولێر پێشنیوەڕۆی رۆژی ٣/٨/١٣٩٧ بەرامبەر بە ٢٥/١٠/٢٠١٨ زایینی شاندێکی سەرکردایەتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی بنکەی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر و، لە لایەن خالید وەنوەشە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئامانج زیبایی ئەندامی بەشی پیوەندییەکانی حیزب پێشوازیان لێ کرا. شاندی میوان بۆ جارێکی دیکە، کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە ١٧ی خەرمانان مەحکووم کرد و بە چاوی رێزەوە هەڵوێستی بوێرانەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە رۆژی 21ی خەرمانان بەرز نرخاند. لە درێژەی ئەو دیدارەدا هەر دووک شاندەکە کۆمەڵێک باسی تایبەت بە ناوچەکە بە گشتی و، بارودۆخی کوردستانیان هێنایە بەر باس و قسەیان لەسەر کرد. لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا هەر دووک لایەن پێداگریان لە سەر درێژە پێدان بەخەباتی بەردەوامی جوڵانەوەی حەقخوازانەی گەلی کورد و هەروەها پتەوکردنی پێوەندیی لایەنە سیاسییەکانیان بە زەروور