کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە پاڕڵمانی نوروێژ

14:42 - 6 خەزەڵوەر 2718

ناسر قادرپوور بەرپرسی گشتیی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە دەرەوی وڵات، سەردانی پارلمانی نۆڕوێژ کرد و لە لایەن بەرێز*هیمانیشو گوڵاتی* بەر پرسی پێشویی خوێندکاران و لاوان و ئێستاش ئەندام پاڕلمان لە پارتی پێشکەوتن خوازی نوروێژ بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا. لەو دیدارەدا، بەڕێز "ناسرقادرپوور" باسێکی لەسەر دۆخی کورد بەگشتی لە ئێران و فەزای زاڵی دیکتاتۆڕی حکوومەتی تاران لە سەر کوردستان بەتایبەتی و چینی خوێندکاران،لاوان و ژنان لە سیستەمی پەروەردە و خوێندن و پێشگرتن لە پێشکەوتنی خوێندکاران لە زانکۆکان و بەردەوام هەوڵی دەدەن بەربەست دروست بکەن و هەروەها بە بەهانەی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن پێش بە خوێندن و خۆپێگەیاندنی کورد بگرن و لە پێشکەوتن و فێربوون بێ بەشیان بکەن. لە بەشێکی دیکە دیدارەکەدا باس لە سەر زیندانیان سیاسی کورد بەگشتی و ئێعدام ، ئەشکەنجە و تیرۆرو کردەوە نامرۆڤانەکانی ئێران دژی گەلی کوردو بەتایبەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و رێبەرەکانی لە لایەن حکوومەتی جمهوری ئیسلامیی ئێرانەوە کرا. لە کۆتاییدا بەڕێز هیمانشو گوڵاتی پشتیوانی خوێ بە مافەکانی کورد دەربڕی و هەروەها وتی ئەمن لەمێژە بە دۆزی کورد ئاشنام و بەردەوام پشتیوانیم کردوە و دیارە ئەمن تەنیا ئەندام پاڕڵمانی نۆروێژم بە شانازیەوە کە پێشمەرگەم کاندید کرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی و ئارەزووم ئەوەبوو کە ئەم ساڵ پێشمەرگە بە هۆی ئەو قارەمانیەتی کە لە بەر چاوی دونیادا نواندیان و نوێنەرایەتی هەموومانیان دەکرد لە بەرانبەر داعش و تیرۆریستەکاندا کە حەق وابوو ئەو خەڵاتە وەرگرن.