کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ساڵرۆژی کۆچی‌دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا

16:03 - 6 خەزەڵوەر 2718

هەیئەتێکی حیزبێ دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی و خالێد وەنەوشە، بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی ساڵرۆژی کۆچی‌دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا سکرتێری پێشووی پارتی دێموکراتی کوردستان بەشدارییان کرد و لە نیزیکەوە بە نوێنەرایەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامی ئەو حیزبەیان پێشکەش بەو یادە کرد. پاش‌نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئامادە بوونیان لە ڕێوڕەسمی ساڵرۆژی کۆچی ‌دوایی مامۆستا عەلی عەبدۆڵڵا کە لە هۆڵی سەعد‌ عەبدوڵڵای شاری هەولێر بەڕێوەچوو ، لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسان و ئەندامانی لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو لەو ڕێوڕەسمە دیداریان کرد. جێی‌وەبیرهێنانەوەیە مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی ١٩٢٦ لە شاری کۆیە لە دایکبووە و دەرچووی کولیچی ئەندازیاری بەغداد بووە. ناوبراو لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی بە سکرتێری ئەو حیزبە ھەڵبژێردراو لە ساڵی ١٩٨٩ بووەتە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان . تێکۆشەر مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا رۆژی سێشەممە ٢٤-١٠-٢٠١٧ کۆچی دوایی کرد .