کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی سیمینارێکی سیاسی لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان

15:29 - 8 خەزەڵوەر 2718

رۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٢٧ی ئۆکتۆبر، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ کۆمیتەی ئاڵمان، لە شاری فڕانکفۆرت سیمینارێکی سیاسی لەژێر ناوی "رووداوەکانی ئەم دوواییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران" بۆ مەحموود شەریفی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان و تێکۆشەری کورد وریا محەممەدی و بە ئامادەبوونی چەند کەسایەتییەکی کورد و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرێوە چوو. سەرەتا سیمینارەکە بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بە دەقەیەک بێدەنگی دەستی پێکرا و لە لایەن کاک عیسا زوورانی بەخێر هاتنی بەشداربووانی سیمینارەکە کرا. لە بەشی یەکەمی ئەو سیمنیارە وریا محەممەدی بە خوێندنەوەیەک لە مێژووی ١٠ساڵەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دۆخی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، رەخنەی لە پڕش و بڵاوی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرت و ، بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی هەرچی باشتری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە پانتای سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان، داوای یەکییەتی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کرد. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، محەممەدی ڕەخنەی لە پێوەندی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تەک ئۆپۆزسییۆنە ئێرانییەکان گرت و لە کۆتایی قسەکانی دا باسێکی تەسەلی لەسەر هۆکاری پێداگری ئۆپوزسییۆنە غەیرە کوردەکان کرد سەبارەت بە پێداگرییان لەمەڕ پرسی پاراستنی تەواویەتی خاکی ئێران کرد لە بەشی دوویەمی ئەو سیمینارە مەحموودشەریفی، بە ئاوڕدانەوەیەک لە پانتای سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان، باسێکی تەسەلی سەبارەت بە گرینگیدان بە چالاکی، چالاکانی مەدەنی و سیاسی نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و دوای خوێندنەوەیەکی ورد لەمەڕ پرسی چالاکانی سیاسی و مەدەنی نێوخۆ، داوای لە حیزبەکانی رۆژهەڵات کرد کە گرینگی زیاتر بدەن بە چالاکڤانانی نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان. لە بەشی کۆتایی سیمینارەکە، کە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و وڵام، بەشداربووان پرسیارەکانییان پێشکەش بە هەردوو کۆڕ گێڕ کردو پاشان ، هەر بەردوو بەڕێز وڵامی پرسیار و تێبینییەکانیان دایەوە.