کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاندێکی نوێنەرایەتی لاوانی نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

17:37 - 10 خەزەڵوەر 2718

سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ١٠ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٧ شاندێکی لاوانی سوریە کە پێکهاتبوون لە نوێنەرایەتییەکانی کورد و عەرەب و ئاشوری و ئەرمەن و سریانی سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی لاوانیان کرد و لە لایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرەستی پێشەواعەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان پێشوازیان لێ کرا. سەرەتای دیدارەکە پێشەوا عەلی پوور وێڕای بەخێرهاتن کردنی شاندی میوان باسی لە دۆخی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست و ئاڵوگۆڕەکان و قەیرانەکانی ئەو ناوچەیە کرد و هەروەها باسی لە تایبەتمەندییە بەرچاو و دیارەکانی دەوڵەتە فاشیست و دیکتاتۆرەکانی ئەو ناوچە کرد کە چۆن مافی نەتەوەکان پێشێل دەکەن و رێز لە ئیرادەی گەلان ناگرن و لەو نیوەدا ئێران وەک دڕندەترین دەوڵەت کە دژی مافە ئینسانی و سەرەتاییەکانی نەتەوەکانی ناو ئێران دەجوڵێتەوە. پاشان بەڕێز ئیڤا نوێنەری لاوانی ئەرمەن وێڕای بەرنرخاندنی بۆچونەکانی یەکیەتیی لاوان باسی لە بەستنی گەورەترین کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست کرد و داوایان کرد کە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا دەوری جدی بگێڕێ وەک نوێنەرایەتی لاوانی کورد و کوردستانی ئێران. سەرەتای دیدارەکە پێشەوا عەلی پوور وێڕای بەخێرهاتن کردنی شاندی میوان باسی لە دۆخی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست و ئاڵوگۆڕەکان و قەیرانەکانی ئەو ناوچەیە کرد و هەروەها باسی لە تایبەتمەندییە بەرچاو و دیارەکانی دەوڵەتە فاشیست و دیکتاتۆرەکانی ئەو ناوچە کرد کە چۆن مافی نەتەوەکان پێشێل دەکەن و رێز لە ئیرادەی گەلان ناگرن و لەو نیوەدا ئێران وەک دڕندەترین دەوڵەت کە دژی مافە ئینسانی و سەرەتاییەکانی نەتەوەکانی ناو ئێران دەجوڵێتەوە. پاشان بەڕێز ئیڤا نوێنەری لاوانی ئەرمەن وێڕای بەرنرخاندنی بۆچونەکانی یەکیەتیی لاوان باسی لە بەستنی گەورەترین کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست کرد و داوایان کرد کە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا دەوری جدی بگێڕێ وەک نوێنەرایەتی لاوانی کورد و کوردستانی ئێران. شایانی باسە ئامانجەکانی کۆنفڕانس بریتین لە: یەکتر ناسین و ناساندنی بزوتنەوەکانی میللەتان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گفتوگۆ سەبارەت بە ئاڵۆزیەکان و دۆزینەوەی رێگا حەل بۆ کێشەکانی ئەو ناوچەیە کە ئایین و نەتەوەی جۆراوجۆر تێیدا دەژین.