کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی دانمارک خۆپێشاندانێکی دژی کۆماری ئیسلامی رێکخست

04:24 - 13 خەزەڵوەر 2718

رۆژی شەممە رێکەوتی ۲ی نوامبەری ۲۰۱٨، بە دەسپێشخەری و رێکخستنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی دانمارک بەشێک لە کوردانی دانیشتووی کۆپێنهاگ و دەورووبەری دژی کارو و کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا. خۆپێشاندانەکە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ بە سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و پاش ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدان کار و بەرنامەکانی کۆبوونەوەکە درێژەی پێدرا. خۆپێشاندەران کە لەبەر دەرکی پارڵەمانی دانمارک لە شاری کۆپێنهاگ کۆببوونەوە، بە دروشم و نارەزایەتی دەربڕین دژی کار و کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە سەرەتای هاتنە سەرکارەوە دژی خەڵکی ئێران بەگشتی و دژی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بەتایبەتی دەستی لە هیچ کاروکردەوەیەکی قێزەون و تیرۆریستی نەپاراستووە، بێزاری خۆیان دەربڕی و هەروەها بە بەرزکردنەوەی پلاکارد و وێنەی شەهیدانی و قوربانیانی دەستی تیرۆری کۆماری سێدارە، روومای راستەقینەی ئەو رێژیمەیان پێشان دا. پێویسە بوترێ هەر لەم خۆپێشاندانەدا، خۆپێشاندەران وێڕای دەستخۆشی لە هەڵوێستی حکوومەتی دانمارک دژ بە لەقاودان و ئاشکراکردنی سیخۆڕ و مۆرە ئیتلاعاتییە بەناو دیپلۆماتکارەکانی کۆماری ئیسلامی، پشتگیری خۆیان بۆ هەرچی زیاتر فشار خستنە سەر ئەو دەوڵەتە دژی مرۆییە دەربڕی. هەر لە درێژەی خۆپێشاندانەکەدا چەند پەیام و قەتعنامە بە زمانە جۆراوجۆرەکان خوێنرانەوە کە بریتی بوون لە: پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە لایەن خالید رەواندوستەوە پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی دانمارکی، لە لایەن شۆڕش ئۆزهانەوە خوێندنەوەی قەتعنامەی خۆپێشاندەران بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن حوسێن مەحموودییەوە خوێندنەوەی قەتعنامەی خۆپێشاندەران بە زمانی کوردی لە لایەن ئامانجەوە