کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی نێوان یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و تۆڕی هاوئاهەنگی رێکخراوەکان لە هەولێر

05:55 - 18 خەزەڵوەر 2718

پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ١٦ی گەڵارێزانی ١٣٩٧ هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوان کە پێکهاتبوو لە پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی و ئەمیر کەهریزی راوێژکاری بەڕێوەبەریی و کاوە رۆستەم داستان کادری یەکیەتیی لاوان سەردانی تۆڕی هاوئاهەنگی ریکخراوەکانیان کرد و لەلایەن بەڕێز سیروان گەردی سەرپەرشتیاری تۆڕی هاوئاهەنگی رێکخراوەکان پێشوازییان لێ کرا. لەو دیدارەدا کۆمەڵێک باس و مژاری تایبەت بە لاوان لە رۆژهەڵات و باشوور هاتنە گۆڕێ و وابڕیارە لە داهاتوودا لە دیبەیتی لاوانی کوردستان ئەم باس و بابەتانە و هەروەها مێکانیزمەکانی چارەسەری کێشەکان و دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەنگەشە بکرێن.