کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتی بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانەی سەنتەری نێونەتەوەیی ئۆلۆف پاڵمە

14:43 - 19 خەزەڵوەر 2718

بەڕێز ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سوید، چاوی بە بەڕێز " ئاننا سوندسترۆم" بەرپرسی ناوەندی نێونەتەوەیی ئولۆف پاڵمە و بەڕێز ساننا ئێلیاسسۆن" بەرپرسی کاروباری سەنتەری پاڵمە و بەڕێز ساننا ئێلیاسسۆن" بەرپرسی کاروباری سەنتەری پاڵمە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوت. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو دوو بەرپرسەی سەنتەری پاڵمە لە سەر داوای ئارێز ڕەمەزانی کە لە دیدارێکی پێشووتر دا داوای لێکردبوون کە سەردانی کەمپەکانی حیزب بکەن، ڕۆژی ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨، هاوڕێ لەگەڵ هەیئەتێکی پارتی سوسیال دیموکراتی سوید و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی و قەڵای دیموکراتیان کرد و وێڕای دیداریان لەگەڵ بەڕێز سکرتێری گشتی و ئەندامانی ڕێبەری حیزب، لە نزیکەوە چاویان بە ئاسەواری هێرشی موشەکی ڕژیم بۆ سەر قەڵای دیموکرات کەوتبوو. لەو دیدارە دا بەڕێز ڕەمەزانی سپاسنامەی بەڕێز مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی پێشکەشی ئەو دوو بەڕێزە کرد و هاوکات لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید،یش سپاسی زۆری کردن کە سەردانی بنکە و بنەماڵەکانی حیزبیان لە باشووری کوردستان کردووە. جێگە باسە کە هەردووک بەرپرسی سەنتەری پاڵمە جەختیان لە سەر درێژەدان و قاییمتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان خۆیان و حیزبی دیموکراتی کوردستان کردەوە.