کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سنە

01:11 - 22 خەزەڵوەر 2718

لایەنگران و ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە چالاکییەکی تەبلیغییان بە مەبەستی وەفاداری نواندن لە هەمبەر حیزبی دێموکرات بەڕێوەبرد. شەوی ڕابردوو ٢٠ی خەزەڵوەر بەشێک لە دۆستانی بەئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قارەمانی سنە بە نووسینی دروشمی "حیزبی دێموکراتی کوردستان مەشخەڵی رووناکی کورد" لە سەر دار ودیواری ئەوشارە، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بەنیسبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان دووپات کردەوە. تێکۆشەرانی شاری سنە هەموو کات لە بەرزڕاگرتنی یاد و بۆنە نەتەوەییەکان، چالاکانە لەمەیدان‌دان و، یەکێک لە پاڵپشتە هەرە گرینگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانن. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە رێز لە تێکۆشانی لایەنگرانی خۆی لە شاری سنە دەگرێ و، سڵاوی شۆڕشگێڕانەیان بۆ دەنێرێ.