کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی نێوان هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و گراهام پیرێت، ئەندامی پارلەمانی فیدرالی ئۆسترالیا

04:13 - 25 خەزەڵوەر 2718

ڕۆژی پێنج شەممە ١٥/١١/٢٠١٨ ھاوڕێیان سەلاح پورئەسەد و کامران سوھرابی لە لایان کومیتەی ئوسترالیای حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە سەردانی "گراھام پیرێت" نوێنەری پارلمانی فیدرالی ئوسترالیایان کرد و لە کۆبوونەوەیەکی یەک کات ژمێری دا، ھەیئەتی حیزب بە کورتی باسی کردەوە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای دامەزرانیەو وئاژاوەگێری و دەست تێوەردانی لە وڵاتانی ناوچە و تیروری سەدان تێکۆشەری کورد و موشەک بارانی سپتامبری ڕابردووی بنکەکانی حیزب بۆ بەڕێز گراھام پیرێت کرد. ھەر وەھا ڕخنەیان لە بێدەنگی حکومەت ئوسترالیا گرت سەبارەت بەو کردەوە تیروریستییە و ڕایانگەیاند کە کوردانی دانیشتووی ئوسترالیا بە گشتی ئەم کردەوە تیروریستیەیان مەحکوم کرد و حەق وابوو حکومەتیش وەک زۆربەی وڵاتانی دێموکرات، ئیرانی مەحکوم کرد با. گراھام پیرێت دانی بەو کەمتەرخەمیە دانا و ڕایگەیاند کە ئەو گلەییانە بەرز دەکاتەوە بۆ وەزیری دەرەوە و وڵامی پێویست وەردەگرێ و کومیتەی حیزبی لێ ئاگادار دەکاتەوە. ناوبراو باسی ئەوشی کرد کە ئەگەر ئەوان لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دا سەر بکەون بە جیدی ئاوڕ لە پێشێلکارییەکانی مافی گەلان لە ئێران و کردەوە تیرۆریستیەکانی ڕێژیم ئیسلامی ئێران دەدەنەوە. لە تەوەرەیەکی دیکە چاوپێکەوتنەکە دا باسی پێک ھێنانی سمینارێکی تایبەت بە کێشەی کورد و تیروریزمی ئێرانی ئیسلامی کرا کە کومیتەی حیزب بە تەمایە لە چەند مانگی داھاتوو دا لە پارلمانی کوئینزلەند ڕێکی بخات. لەو پەیوەندیەش دا گراھام پیریت تێبینی یەکانی خۆی باس کرد و بەڵینی ھاوکاری تەواوی دا. دوا بەشی کۆبونەوە ھێندێک باسی کاری داھاتوو بوو کە بۆ بە ئەنجام گەیاندنیان بیرو ڕا ئاڵ و گۆڕ کرا و لە دانیشتەنەکانی داھاتوو دا زیاتر باسی لێوە دەکرێ. hdk-parlamantar2018.jpg