کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی مۆدێراتەکانی سوید

04:47 - 25 خەزەڵوەر 2718

ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٥ی نۆڤامبری ٢٠١٨ی زایینی، بەڕێز ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ھانس رۆتێنبێریHans Rothenberg لە حیزبی مۆدێراتەکان لە پارلەمانی ئەو وڵاتە پێک هێنا. لەو دیدارە دا لە لایەن ئارێز ڕەمەزانییەوە باسێکی تێرو تەسەل سەبارەت بە ئاکار و رەفتاریی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە گەلانی ئێران بەگشتی بە تایبەتی گەلی کورد پێشکەش کرا. پاشان زیندانی کردنی ئازادیخوازانی کورد و لە داو خستن و کوشتنی کۆڵبەرانی کورد، بڵاو کردنەوەی ڕایەڵکەی سیخوڕی و تێرۆر لە هەموو وڵاتانی جیهان و پێشێل کردنی سەروەری وڵاتانی دراوسێ و دوایین هێرشی تێرۆریسی ئەو ڕژیمە بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی و قەلای دیموکرات لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان کە بووە هۆی شەهید و بریندار بووی دەیان پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل بە تایبەتی ھاتنە بەر باس. باس و زانیارییەکانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سوید، بووە جێی بایەخ و سەرنجی لایەنی سویدی و درێژەی ئەو باسانە و چاوپێکەوتنی زیاتری لە داهاتوو دا بۆ لێکتێگەشتنی زیاتر بە گرینگ و زەرووری زانی. پێویست بە ئاماژەیە کە پارتی مۆدێراتەکان لە ئیستا دا دووهەمین حیزبی گەورەی سویدە و کارتێکەری قووڵی لە سەر رای گشتی ئەو وڵاتە هەیە. hdk-moderatekani-swid.jpg